کوردستانی

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەیەکی هەرێمیان بۆردوومان کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەیەکی هەرێمیان بۆردوومان کرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا  چیای شێخ ناسریان لە ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمانیان بۆردوومانکرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی بۆردوومانەکە دوور لە ماڵەکان بوو هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

فەیسەڵ حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو کاتژمێر 11:30 خولەک فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا  چیای شێخ ناسریان لە ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمانیان بۆردوومانکرد".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی ئەوەی چیای شێخ ناسر لە ماڵەکانی ناو ناحیەکە دوورە بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتووەتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan