کوردستانی

پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناحیەکی هەرێمی کوردستان کەوتنە خوارەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناحیەکی هەرێمی کوردستان کەوتنە خوارەوە
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نزیک دوو گوندی سنووری ناحیەی شیلادزێی سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتنە خوارەوە، کە یەکێکیان لە گوندی باوان و ئەوەی دیکە لە گوندی دێوکێ کەوتوون، سێی دیکەیان لەنزیک گوندی دێوکێ کەوتوون.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەیانی ئەمڕۆ پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نزیک دوو گوندی سنووری ناحیەی شیلادزێی سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتنە خوارەوە، کە یەکێکیان لە گوندی باوان و ئەوەی دیکە لە گوندی دێوکێ کەوتوون، سێی دیکەیان لەنزیک گوندی دێوکێ کەوتوون، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت ئەو فڕۆکانە سەر بە کوێن.

هەربەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان سەردانی ئەو گوندانەیان کردووە کە فڕۆکەکانیان لێ کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام پێدەچێت بەهۆی هەڵەی تەکنیکییەوە فڕۆکەکان کەوبێتە خوارەوە، چونکە هیچ زەبرێک بە فڕۆکەکانەوە نییە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی