ئابووری
هەناردەی نەوتی ئێران بۆ توركیا %99 كەمیكردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرۆكی ژووری بازرگانی ئێران و توركیا ئاشكرایكرد، هەناردەی نەوتی ئێران بۆ توركیا لە %99 كەمیكردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە هەناردەی توركیا بۆ ئێران %45 كەمیكردووە.
میهرداد سەعادەت، سەرۆكی ژووری بازرگانی ئێران و توركیا، رایگەیاند "بەهۆی كۆرۆناوە، كۆی گشتی هەناردەی ئێران بۆ توركیا %85 كەمیكردووە، هۆكاری ئەم دابەزینە بەرچاوەش دەگەرێتەوە بۆ كەمكردنەوەی زیاتر لە %99ی هەناردەی نەوت و بەرهەمە نەوتییەكانی ئێران بۆ توركیا".
میهرداد، ئەوەشی خستەڕوو "لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2020 دا، لەچاو ساڵی رابردوو، ئێران بە تێكڕا 417 ملیۆن دۆلار شتومەكی هەناردەی توركیا كردووە كە زۆربەی هەناردەكەشی بەرهەمە نەوتییەكان وپلاستیك بووە".
جێی ئاماژەیە، توركیا ساڵی رابردوو، بە گشتی بەبەهای شەش ملیار و 46 ملیۆن دۆلار كاڵای هەناردەی ئێران كردووە، بەڵام رێژەی هەناردەكەی بۆ ئێران ئەمساڵ تەنها %45كەمیكردووە.