جیهانی
ئێران دەست بەسەر كەشتییەكی ئیماراتیدا دەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند "هێزی دەریاوانی وڵاتەكەیان دەستی بەسەر كەشتییەكی ئیماراتی لەناو ئاوەكانی ئێراندا گرتووە، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە كە بەشێوەیەكی نایاسایی هاتووچۆی كردووە".
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاتووە "ئەم كەشتییە سێ رۆژ لەمەوبەر دەستی بەسەردا گیراوە و هەموو سەرنشینەكانیشی دەستبەسەر كراون و لە ئێستادا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت".
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆكاری دەستبەسەرداگرتنی ئەم كەشتییە ئیماراتییەی، بۆ هۆكاری هاتوچۆی نایاسایی لە ئاوەكانی ئێران گەڕاندووەتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە دوابەدوای رێككەوتنەكەی ئیسرائیل و ئیمارات بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانیان، كاربەدەستانی ئێران لەوانە وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە، هەڕەشەیان لە ئیمارات كرد كە جیاواز لە رابردوو مامەڵەیان لەگەڵدا دەكەن.