کوردستانی
فەرمانی دەستگیركردن بۆ دوو بەرپرس لەكەركوك دەردەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی سەر بەدەستەی دەستپاكی عیراق ئاشكرایكرد، بەتۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی چەند پڕۆژەیەكی وەبەرهێنانی كەركوك، فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی شارەكە و سەرۆكی پێشووی دەستەی وەبەرهێنانی كەركوك لەسەر هەمان پرس دەرچووە.
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی سەر بەدەستەی دەستپاكی عیراق، لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "بەپێی مادەی (340) لەیاسای سزادانی عیراقی، دادوەری لێكۆڵینەوەی تایبەت فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگای كەركوك دەركردووە".
ئەو دەستەیە ئاشكراشیكردووە " سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كەركوك لە چەند پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوندا لە شارەكە پێشێلكاری یاسایی ئەنجامداوە، هاوكات لەگەڵ ئەوەدا، فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەرۆكی پێشووی دەستەی وەبەرهێنانی كەركوك لەسەر هەمان پرس دەرچووە".
بەپێی راگەیەندراوەكە، (111) پڕۆژەی وەبەرهێنان لە كەركوك لێكۆڵینەوەیان تێداكراوە و (86) پڕۆژەیان رێژەی تەواوكردنیان لە خاڵی سفردا بووە، فەرمانەكەش لە رۆژی (10)ی ئەم مانگە دەرچووە.