جیهانی

45 كۆچبەر بەهۆی تێكشكانی بەلەمەكەیان خنكان

مەودا میدیا - سلێمانی |


45 كۆچبەر بەهۆی تێكشكانی بەلەمەكەیان خنكان
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

پاش ئەوەی بەلەمەكەیان تێكشكا لە سنوری ئاوی وڵاتی لیبیا  45 كۆچبەر گیانیان لەدەستدا ، نەتەوە یەكگرتووەكانیش رایدەگەیەنێـت ئەمە بەرزترین رێژەی مردن بووە كە لە یەك رووداودا ئەمساڵ تۆماركرابێت.

  نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند " لە رووداوەكەی ڕۆژی دووشەممەدا  37رزگاربوو هەیە ،  لەلایەن ماسیگرەكانی ئەو ناوچەیەوە رزگاركراون، بە لایەنی كەمەوە 45 كەسی دیكە گیانیان لەدەستداوە كە پێنج منداڵیش لە نێویاندا بووە ".
شایەنی باسە كۆچبەرەكان زۆرینەیان خەڵكی وڵاتانی سەنیگال و مالی و چاد و غانا بوون.

رووداوەكەش بەهۆی تەقینەوەی مەكینەی بەلەمەكەوە روویداوە لە كەنار دەریای شاری زوارای لیبیا.

  رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتیش رایگەیاند  "رزگاربووەكان پاش ئەوەی لە لیبیا دابەزیون، راستەوخۆ دەستبەسەر كراون ".

Qaiwan
Qaiwan