کوردستانی
چەندین كەس بەهۆی گردبوونەوە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەستگیركراون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دوای ئەوەی شەوی رابردوو ژمارەیەك لە شۆفێران لەدەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا، پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان چەندین كەسیان لێ دەستگیركردوون، وتەبێژی پۆلیسی دهۆكیش دەلێت "تا ئێستا هیچ كەسێك ئازاد نەكراوە".
رائید هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند"شەوی رابردوو لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، لەدوای گردبوونەوەی ژمارەیەك شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، ئاڵۆزی لە دەروازەكە و زاخۆ دروست بوو، وتیشی سەرەتا ژمارەیەك شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر كۆبوونەتەوە، بۆ ئەوەی داخوازییەكانی خۆیان بگەیەننە بەرپرسان، دەزگای ئەمنی لەوێ ئامادەبوون، دانووستاندنیان لەگەڵ ئەو شۆفێرانە كردووە بۆ ئەوەی بزانن داخوازییەكانیان چین و بۆچی بەو شەوە و لەو كاتەدا گردبوونەتەوە و لەرێگەی سەندیكا داواكانی خۆیان نەگەیاندووە ".
وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ئەوەشی خستەڕوو "لەكاتێكدا دەزگا ئەمنییەكان سەرقاڵی ئەو دانوستانە بوون لەگەڵ شۆفێرەكان، لە دوورەوە تەقە لە پۆلیسەكان و شوێنی خۆپیشاندانەكە كراوە، دووجار تەقەكراوە و لەو كاتەشدا وەكو پلانێك، لە چەند شوێنێكی دیكە تەقە كراوە، ئۆتۆمبێلی خەڵك شكێنراوە و، ئاژاوە دروستبووە".
رائید هێمن سلێمان، ئاماژەی بەوەشدا "هێزە ئەمنییەكان 18 كەسیان دەستگیركردووە، تەنیا چواریان شۆفێر بوون، ئەوانەی دیكە هیچ پەیوەندییان بە شۆفێرەكانەوە نەبووە و ژمارەیەكیان چەكیان بەدەستەوە بووە، بۆیە ئێمە دەڵێین دەستی دەرەكی لەپشت ئەو خۆپیشاندانەوە بووە، ئەو دەستە دەرەكییەش هیچ پەیوەندییەكی بە شۆفێران و تەنانەت زاخۆ و دهۆكیشەوە نییە".
هەروەها وتیشی "61 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، هەروەها چوار هاووڵاتی بریندار بوون لەو بریندارانە یەكێكیان منداڵە".
وتەبێژی پۆلیسی دهۆك دەشڵێت "تائێستا هیچ كەسێك لە دەستگیركراوان ئازادنەكراون".

بیروڕا