عیراقی
دوای تیرۆركردنی ریهام یەعقوب- ئەمەریكا هەڵوێستی خۆی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، سەركۆنەی كوشتنی چالاكوانانی مەدەنی لە عیراق دەكات، بەتایبەتیش كوشتنی چالاكوانانی بەسڕە كە بەمدواییە زیادیكردووە، كوشتنەكانیش بە مەبەستدار ناودەبات.
باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەبەغدا، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند "ئەو دەستدرێژییانە كە چالاكوانانی مەدەنی و ناڕازییانی كردووەتە ئامانج سەركۆنە دەكەین كە سەرجەم تیرۆركردنەكان مەبەستدارن".
باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو دەستدرێژییانە پێشێلی ئاشكرای مافەكانی مرۆڤە، داوا لە حكومەتی عیراق دەكەین بەپێی یاسا بەرپرسانی ئەو كردەوە تاوانكارییانە سزابدات".
لەكۆتایی بەیاننامەكەشدا، باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەبەغدا رایگەیاندووە "ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا جەخت دەكاتەوە كە دەبێ چالاكوانانی مەدەنی و خەڵكی ناڕازیی لە ئاشتی و ئارامیدا بژین و ترسی ئەوەیان نەبێ تۆڵەیان لێبكرێتەوە".
كچە چالاكوان و پزیشك ریهام یەعقوب هەبوو، كە ئێوارەی چوارشەممە تیرۆركرا.