کوردستانی
پەیامێك لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە لەبارەی كشانەوەی لە حكومەت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بزووتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێكدا رایدەگەیەنێت "باڵاترین دامەزراوەی بڕیاردان لە گۆڕان جڤاتی نیشتمانیە،بەشداریكردن لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بڕیاری جڤاتی نیشتمانی بووە".
بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشكردووە " بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام هەڵسەنگاندن دەكات و دوا بڕیار لە جڤاتی نیشتیمانی و بە بەشداری هەموان دەدرێت، نەك یەك ئۆرگان".
پێشتر فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "جارێكی دیكە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بردەوە بۆ بڕینی موچەی مووچەخۆرانی هەرێم، ئاماژەی بەوەشكرد ئەوەی جێگای نیگەرانییە ئەو بەشدارییە شەرمنانەیەی ئێستای گۆڕانە لەم دەسەڵاتە شكستخواردووەی هەرێم و دەستەوەستان و بێدەنگیی نوێنەرەكانێتی لەناو حكومەتدا لە بەرامبەر ئەجێندا دژە خەڵكەكەی دەسەڵاتی هەرێم".
فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راشیگەیاندبوو "وا بۆ جارێكی تر دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان سەرەڕای ناردنی 320 ملیار دینار لە بەغدا و سەرباری فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ بێ ناردنی یەك دینار و یەك بەرمیل نەوت بۆ بەغدا، جارێكی تر دوای دواكەوتنی زیاتر لە چل ڕۆژ، دەستی بردەوە بۆ بڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، هەروەها هەموو ئەمانەش لە كاتێكدایە كە تا ئێستا نە داهاتی نەوت، نە داهاتی ناوخۆی هەرێم (داهاتی دەروازە سنورییەكان و باج و رسومات) شەفاف نین و، بەپێی زانیارییەكانمان هەریەك لەم داهاتانە زۆر زیاترن لەو بڕەی راگەیەندراوە.".
فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئاماژەی بەوەشكردبوو "دەسەڵاتی هەرێم بە هۆی بەردەوام بوونی لە هەنگاوە چەوتەكانی رابردووی نەك هەر ناتوانێ ئەركەكانی بەرامبەر هاونیشتیمانیان جێبەجێ بكات، بەڵكو پێگەی سیاسی و دەستوریی هەرێمی لە عێراق و بەرامبەر دراوسێكانی تا ئاستی وابەستەیی لاواز كردوە، دڵنیاشین بەم شێوەی ئێستای و بێ راست كردنەوەی هەڵە كوشندەكانی، هەرێم ناتوانێ ڕێكەوتنێكی دور مەودا و یەكجاری لەگەڵ بەغدا بكات كە لە بەرژەوەندیی خەڵك دابێت، ئەوەی جێگای نیگەرانیی قوڵی ئێمە و جەماوەرە دڵسۆزەكەمانە، ئەو بەشدارییە شەرمنانەیەی ئێستای گۆڕانە لەم دەسەڵاتە شكستخواردوەی هەرێم و دەستەوەستان و بێدەنگیی نوێنەرەكانێتی لەناو حكومەتدا لە بەرامبەر ئەجێندا دژە خەڵكەكەی دەسەڵاتی هەرێم".
دەقی روونكردنەوەكە
رونكردنەوەیەك بۆ رایگشتی
بزوتنەوەی گۆڕان لە دەستپێكی سەرهەڵدانیەوە هێزێكی سیاسی و مەدەنیە و، پایەكانی لەسەر سیستەمێكی ئاسۆییە و دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان دیاری كردوە. بەردەوام روانین و دیدگای جیاواز هەیە و ئەمەش سەلمێنەری زیندویەتی دامەزراوە و ئۆرگانەكانی بزوتنەوەكەیە.
باڵاترین دامەزراوەی بڕیاردان لە گۆڕان جڤاتی نیشتمانیە. بەشداریكردن لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بڕیاری جڤاتی نیشتمانی بوە، بۆ ئەمەش بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام هەڵسەنگاندن دەكات و دوا بڕیار لە جڤاتی نیشتیمانی و بە بەشداری هەموان دەدرێت، نەك یەك ئۆرگان. سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژادنی ناوخۆیی و كۆنفرانسی نیشتمانی ئەوە خواستی زۆرینەی گۆڕانخوازانە و بڕیاری لەسەر دراوە و كاری لەسەر دەكرێت.
بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە پێشنیاز و پرۆژە و دیدگای جیاواز دەكات لە پێناو بەهێزكردنەوەی كاری رێكخراوەیی و پەرلەمانی و حكومی. سوپاس و پێزانینی هەیە بۆ ماندوبونی سەرجەم گۆڕانخوازان لە یانزە ساڵی رابردودا و هەمو ئەو پڕۆژانەش بە نیشانەی پەرۆشی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دەزانێت.
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان
20ی ئابی 2020

بیروڕا