کوردستانی

رەوشی هەولێر ئاسایی دەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەوشی هەولێر ئاسایی دەكرێتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند ئەو شوێنانەی بەهۆی دۆخی كۆرۆناوە داخرابوون، وردە وردە دەست بە كردنەوەیان دەكەین، بەڵام بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان.

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لەمیانی مەراسیمی خەڵاتكردنی خوێندكارە یەكەمەكانی هەرێم لەپۆلی 12 ، رایگەیاند " ئەو شوێنانەی داخراون بەپێی چەند رێنماییەك دەكرێنەوە، دەمانەوێت بە رێنماییە تەندروستییەكانەوە ژیان لەگەڵ ڤایرۆسەكە بكەین".

پارێزگاری هەولێر وتیشی " مەرجی سەرەكیمان بۆ كردنەوەی كافتریا و چایخانە و شوێنە گشتیەكانی دیكە جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكانە".

Qaiwan
Qaiwan