کوردستانی

"شەقامی سەدمەتری سلێمانی پێش وادەكەی خۆی تەواو دەبێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"شەقامی سەدمەتری سلێمانی پێش وادەكەی خۆی تەواو دەبێت"
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان رایگەیاند " كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بە شێوەیەكی زۆر باش بەردەوامە و لەكاتی دیاریكراودا و پێش وادەكەی خۆی تەواودەبێت".

فاخر شێخ تەیب قەیوانی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان، لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند  "لەئێستادا پرۆژەی دروستكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی كاركردن تێیدا بەردەوامە".

وتیشی "ئەو كێشە و گرفتانەی لەبەردەم پرۆژەكەدا لەماوەی رابردوودا دروستبوون، بەخۆشحاڵییەوە چارەسەركراون".

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان وتیشی "شەقامی 100 مەتری سلێمانی، درێژییەكەی 32 كیلۆمەترە، لە ئێستادا 15 كیلۆمەتری شەقامەكە كاركردن بەشێوەیەكی زۆرباش تێیدا بەردەوامە و بە پێی ئەو پلانەش كە بۆی دانراوە، پێش وادەی دیاریكراوی خۆی پرۆژەكە تەواودەبێت".

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا، فاخر شێخ تەیب باسی لەوەشكرد "سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان، لەگەڵ وەزیری شارەوانی لە نزیكەوە چاودێری پڕۆژەكە دەكەن و دەیانەوێت لە وادەی خۆیدا و بێ هیچ كێشە و گیروگرفتێك پڕۆژەكە سەركەوتن بەدەستبهێنێت".


Qaiwan
Qaiwan