کوردستانی
48 دادوەر و ئەندامی داواكاری گشتی لە هەرێم لەسەر لێبڕینی مووچە دێنەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
48 دادوەر و ئەندامی داواكاری گشتی لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان، لە روونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنن "ئەوان بە حوكمی پیشەكەیان لە نزیكەوە ئاگادارن ئەم دۆخە ئابوورییە خەریكە كۆمەڵگەی كوردی لە لێواری داڕووخان نزیك بكاتەوە ، رێژەی تاوانی دزی وبەرتیل و خۆكوشتن و كوشتن و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر و بەكارهێنانی بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە ، توندوتیژی خێزانی ، كێشەی تەڵاق و جیابوونەوە و كەمی پرۆسەی هاوسەرگیری و كۆچ بۆ هەندەران و نەمانی ئینتیمای نیشتیمانی و نەتەوەیی لای زۆرێك لەگەنجان و لاوان زەنگی ترسناكن".
ئەو دادوەر و ئەندامانەی داواكاری گشتی راشیدەگەیەنن " پێویست بوو لە بری بڕینی مووچەی فەرمانبەری راستەقینە چاكسازی لە بڕینی مووچەی هەزاران بندیوار و زیاد لە مووچەیەك ، چاكسازی لە شەفافیەتی داهات بكرایە،چونكە تەواوی وەزارەتە مەدەنییەكان تەنها پێویستیان بە( 400 )ملیار دینارە بۆ پێدانی مووچەی تەواو بەهەردوو دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانانیشەوە".
ئەو ژمارەیە لە دادوەر و ئەندامی داواكاری گشتی لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان، دەشڵێن" بەبڕوای ئێمەچاكسازی راستەقینە بەگەڕاندنەوەی شكۆ بۆ دامەزراوەكانی ئەنجوومەنی دادوەری و داواكاری گشتی و پەرلەمان و سەربەخۆبوونیان بەشیوەیەك بتوانن رۆڵی خۆیان لە جێبەجێكردنی یاساو چاودێری حكوومەتتدا ببینن".
دەقی روونكردنەوەكە
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
لە كاتێكدا مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە فەرمانبەران و مامۆستایان و پزیشكان و خاوەن پێداویستی تایبەت و خانەنشینان , چاوەڕوانی ئەوە بوون پاش ئارامگرتنێكی زۆر و پڕوكێنەر، ئومێدێكی زۆریان لەسەر پرۆسەی چاكسازی هەڵچنیبوو بۆ ئەوەی كۆتایی بە موعاناتیان بهێنێ و مووچە بە تەواوەتی و لە كاتی خۆی وەرگرن , كەچی جارێكی تر بوون بە قوربانی و ڕێژەی 21% لە مووچەكەیان بڕا و بڕیار بوو بۆ تەنها مانگێك بێ كە چی ئەم مانگەشی هاتە سەر و لەوانەشە بەردەوام بێ ئەم جۆرە بڕیارانە، مووچە خۆر و هاوڵاتی بێ متمانە و تووڕە كردووە و بە ناچاری لە سۆشیال میدیا و شەقام بەئاشكرا ناڕەزایی دەردەبڕن بەشێوەیەك بێ متمانەیی نێوان حكوومەت و هاوڵاتییان گەشتۆتە ئاستێكی مەترسیدار وهاوڵاتی متمانەی بەوە نیە كە حكوومەت پارەی نیە چونكە خودی بەرپرسەكانیان باس لە بوونی پارەی ژێر زەمینی و تاڵانی وقاچاخچێتی بەرپرسان لە مەرزەكان دەكەن , و باس لە سەدان ملیاردەكرێ كە دەچێتەگیرفانی گەندەڵكاران , بۆیە پێویستە حكومەت بەرپرسیارانە تر مامەڵە لەگەڵ داخوازییە ڕەواكانیان بكات , وە ئێمە بابەتی بڕینی مووچەی سەرجەم چیینو توێژەكانی سەرەوەو دادوەران كە سەر بەدەسەڵاتی دادوەرییە و بەپێی یاسا دەسەڵاتێكی سەربەخۆیەویاسای تایبەتی خۆیان هەیە، لە ژێر هەر بیانوویەكدا بە نایاسایی دەزانین و پێویستە بە زووترین كات كۆتایی پێ بهێنرێ.
ئێمە بە حوكمی پیشەكەمان لە نزیكەوە ئاگادارین ئەم دۆخە ئابوورییە خەریكە كۆمەڵگەی كوردی لە لێواری داڕووخان نزیك بكاتەوە, ڕێژەی تاوانی دزی وبەرتیل و خۆكوشتن و كوشتن و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر و بەكارهێنانی بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە , توندوتیژی خێزانی ، كێشەی تەڵاق و جیابوونەوە و كەمی پرۆسەی هاوسەرگیری و كۆچ بۆ هەندەران و نەمانی ئینتیمای نیشتیمانی و نەتەوەیی لای زۆرێك لەگەنجان و لاوان زەنگی ترسناكن,پێویستە هەموومان لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بین و پێویست بوو لە بری بڕینی مووچەی فەرمانبەری ڕاستەقینە چاكسازی لە بڕینی مووچەی هەزاران بندیوار و زیاد لە مووچەیەك ، چاكسازی لە شەفافیەتی داهات بكرایە،چونكە تەواوی وەزارەتە مەدەنییەكان تەنها پێویستیان بە( 400 )ملیار دینارە بۆ پێدانی مووچەی تەواو بە هەردوو دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانانیشەوە بەبڕوای ئێمەچاكسازی راستەقینە بەگەڕاندنەوەی شكۆ بۆ دامەزراوەكانی ئەنجوومەنی دادوەری و داواكاری گشتی و پەرلەمان و سەربەخۆبوونیان بەشیوەیەك بتوانن ڕۆڵی خۆیان لە جێبەجێكردنی یاساو چاودێری حكوومەتتدا ببینن،بەشیوەیەك هاوڵاتی لەسەروەری یاسا دڵنیا بێت، حكوومەت پابەندی یاسا بێت و تاك لایەنە دەستكاری مووچەی مووچەخۆرانی نەكات و ڕێز لە پرەنسیپی جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانی تری یاسادانان و دادوەری بگرێ و سەربەخۆبوونیان بپارێزێ وكار بۆسەروەری یاسابكات.
ئێمەی هەڵگرانی مەشخەڵی دادگەری لە دادوەران و داواكارانی گشتی پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ مافی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەردەبڕین و داواكارین حكومەت كۆتایی بەم بێ باكییەی بهێنێت وگوێ لەداخوازی شەقام بگرێت، ئەركەكانی سەرشانی جێ بەجێ بكات و لە ژێر هیچ بیانوویەكدا دەست بۆ قووت و بژێویان نەبات وبەپێجەوانەوە ڕێككاری یاسایی دەگرینەبەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەر بەردەوام بێت،وە دووپاتی دەكەینەوە بێ دەنگ نابیین و هەڵوێستی ترمان دەبێت گەر كۆتایی بەم نادادییە نەهێنرێ و یاسای چاكسازی بە هەموو بڕگەكانی بە زووترین كات جێ بەجێ نەكرێت بە تایبەت هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی نایاسایی و مووچەی كەسانی بندیوار و دیاردەی بوونی زیاد لە یەك مووچە, وەئێمە لەسۆنگەی بەرپرسیارێتی و ئەركی پیشەییمان ئەم هەڵوێستە ڕادەگەیەنیین و بۆ هییچ لایەنێكی سیاسی نیە بۆ مەرامو بەرژەوەندی خۆی تەوزیفی كات،بە هیوای كۆتایی هێنان بەم دۆخەو گێڕانەوەی مافی فەرمانبەران و مووچەخۆران .
(48)دادوەر و ئەندامی داواكاری گشتی لە هەرچوارپارێزگای
هەرێمی كوردستان
20/8/2020

بیروڕا