گێتی
ترەمپ: ئەگەر بایدن ببێتە سەرۆك هیچ شتێك نامێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لەچوارچێوەی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و بەربژێری كۆمارییەكان بۆ خولی داهاتوو، لە شاری ئەرلینگتۆن لە ویلایەتی ڤێرجینیا، هۆشداریدا كە داهاتوو و شارستانیەتی ئەمەریكا دەكەونە مەترسییەوە، ئەگەر جۆ بایدنی بەربژێری دیموكراتەكان ببێتە سەرۆكی ئەو وڵاتە.
ترەمپ، دژایەتییەكی سەرسەختی دەنگدان لەرێگەی پۆستەوە دەكات، لەوبارەیەوە وتی "ئەگەر دەنگدان بەو شێوەیە بكرێت ئەوا رەنگە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بۆ چەندین هەفتە و مانگ دوابكەون، وتیشی ئەگەر سەرۆكی ئەمەریكا لە وادەی خۆی دیاری نەكرێت ئەوا نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران دەبێتە سەرۆكی وڵات".
بەڵام بە پێچەوانەی وتەی سەرۆكی ئەمەریكا، بەپێی میدیاكانی ئەمەریكا، ئەگەر هەڵبژاردن لە وادەی خۆی ئەنجام نەدرێت، ماوەی ئەندامێتی نانسی پیلۆسی و هەموو سیناتۆرەكانی دیكە لە كۆنگرێس لە 3ی كانوونی دووەم بەسەر دەچێت بۆیە ناتوانێت لە 20ی ئەو مانگە وەكو سەرۆك دەستنیشانبكرێت، ئەو كاتە بە گوێرەی دەستوور، چەك گراسلی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پیران دەبێتە سەرۆكی كاتیی ئەمەریكا.
دۆناڵد ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر ئێمە نەیبەینەوە، هیچ شتێك نامێنێت و هەمووی دەڕوات،لە كۆتاییدا وڵات دەڕووخێت و بەڕێوە ناچێت لە لایەنی ئابوورییەوە دادەڕمێت، تووشی بێبازاڕی دەبین، من زۆر باشم لە پێشبینیكردنی ئەم شتانە".