کوردستانی

بودجە و مووچە شاندی کوردی دەباتەوە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بودجە و مووچە شاندی کوردی دەباتەوە بەغدا
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت کێشەی ئابووری زۆریان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و بەڵێنیان پێدەدات هەفتەی داهاتوو دەست بە دانوستانی دووقۆڵی بکەن باس لەوەش دەکات سوپاسی سەرکردایەتی سیاسیی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ ئەو پشتگیرییەی پێشکەشیان کردووە تاوەکو بتوانن کارەکانی حکومەتی عیراقی فیدراڵ بەڕێوە ببات.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە ئەمەریکا بە فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ واشنتنی راگەیاندووە "کێشەی ئابووری زۆرن و بەڵێنتان پێدەدەم هەفتەی داهاتوو دەست بە دانوستانی دووقۆڵی بکەین". 

سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەوەشی خستۆتەڕوو "سوپاسی سەرکردایەتی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەکەم  بۆ ئەو پشتگیرییەی پێشکەشیان کردووە تاوەکو توانیم کارەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بەڕێوە ببەم".

کازمی بە شاندە کوردییەکەی وتووە "بانگهێشتان دەکەم تاوەکو هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانمان دەستپێبکاتەوە".

ک.ر
Qaiwan
Qaiwan