کوردستانی
بەرپرسێكی حزبێك لە دهۆك دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەرپرسی دەڤەری دهۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانیی رایگەیاند "شەوی رابردوو ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركرا، لەگەل ژمارەیەك چالاكوان و رۆژنامەنووس، كە دیارترینیان بەرپرسی پرس میدیای بادینییە".
شڤان سەعید، بەرپرسی دەڤەری دهۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە لێدوانێكدا بە میدیای حزبەكەی راگەیاندووە "درەنگانی شەوی رابردوو ئازاد مەحمود ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانی و ژمارەیەك چالاكوان و رۆژنامەنووس، لەگەل دیفاع هەركی بەرپرسی پرس میدیای بادینی لەلایەن ئاسایشی دهۆك و ئاكرێ وە دەستگیركران، هەروەها هەرەشەی دەستگیركردن لە ناوبراو خۆشی كراوە".
ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەمە بۆ جاری یەكەم نییە ئەندامان و هاودیدانمان لە دەڤەری بادینان دەستگیر دەكرێن، هەمیشە بەرپرسان و ئەندامان و هاودیدانمان بەهۆی بەشداریكردنیان لە خۆپیشاندانەكان و داكۆكی كردنیان لە ماف و مووچە و قوتی هاوڵاتیان دەستگیركراون".