جیهانی
ئەردۆغان مۆزەخانەیەكی دیكە لە ئەستەنبووڵ دەكاتە مزگەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بە بڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، مۆزەخانەیەكی دیكەی ئەستەنبووڵ كە پێشتر لە سەردەمی بێزەنتییەكان كڵێسا بووە، كرا بە مزگەوت، ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتریش كڵێسای ئایاسۆفیا لەو شارە كرا بە مزگەوت.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی فەرمی توركیا بڵاویكردەوە "بڕیارەكە بەیانی رۆژی هەینی 21ی ئاب لە رۆژنامەی فەرمیی توركیا بڵاوكراوەتەوە، بەگوێرەی بڕیارەكە، مۆزەخانەی شوورا كڵێسای كاریا-ی پێشوو كە دەكەوێتە ناوچەی فاتیح لە ئیستەنبووڵ، پێگەكەی دەگۆڕدرێت بۆ مزگەوت و بەناوی مزگەوتی كاریاوە دەخرێتە سەر میلاكی سەرۆكایەتیی كاروباری ئاینی توركیا.
وەك ئاژانسەكە ئاماژەی پێداوە، ساڵی 1503 بەبڕیاری عەلی پاشا وەزیری دەوڵەت لە سەردەمی سوڵتان بایەزیدی دووەم، كڵێسای شتراستۆك یان كاریای ئۆرتۆدۆكسییەكان كرایە مزگەوت و ناونرا مزگەوتی شوورا.
لە مانگی ئابی 1945 بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەوسای توركیا، مزگەوتەكە خرایە سەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە و كرایە مۆزەخانە و ماوەی 75 ساڵ بوو وەك مۆزەخانە بەكاردەهات، بەڵام ئەنجوومەنی دادوەریی توركیا لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2019 بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەوسای توركیای هەڵوەشاندەوە، بڕیاریدا بخرێتە سەر میلاكی وەقفی سوڵتانە عوسمانییەكان.
جێی ئاماژەیە، پێشتریش لە رۆژی 10ی تەممووزی 2020، بەبڕیاری ئەنجوومەنی دادوەریی توركیا، مۆزەخانەی ئایاسۆفیا كرایە مزگەوت و ئەردۆغانیش واژۆی لەسەر بڕیارەكە كرد، رۆژی 24ی تەممووزیش یەكەم نوێژی هەینی تێدا كرا.
بڕیارەكەی توركیا ناڕەزایی وڵاتانی ئەوروپا و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی لێكەوتەوە.