کوردستانی
حكومەتی هەرێم نوسراوێكی ناڕەزایی ئاڕاستەی ئێران دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێم ئاشكرایدەكات "حكومەتی هەرێم نووسراوێكی ناڕەزایی داوەتە كونسوڵی ئێران لە هەرێم لەبارەی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك، دەشڵێت ئەگەر گرتنەوەی ئاو بەردەوام بێت كارەسات دروستدەكات".
ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند " ئاگاداری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوەتەوە لەلایەن وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێم، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باس كرا و بڕیاردرا نووسراوێك لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئاڕاستەی كونسوڵی ئێران بكرێت لە هەرێم".
وتیشی "هەروەها بڕیاردراوە نامەیەكیش بدرێت بە وەزارەتی دەرەوەی عیراق، بەیاننامەیەكی ناڕەزاییش لە ماڵپەڕی وەزارەت بڵاوكرایەوە، وەزارەتی سەرچاوەكانی عیراقیش بەهەمانشێوە بەیاننامەیەكی ناڕەزایی لەوبارەیەوە بڵاوكردەوە".
بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێم دەشڵێت "كێشەكە ئەوەیە ئەو جوتیارانەی لە سنوورەوە تا دەگاتە دەربەندی رانیە تا زێی بچووك تووشی زیانی زۆر دەبن، ماسییەكی زۆر دەمرێت و بۆگەن دەكات، كارەساتی ژینگەیی دروست دەكات، قەڵادزێ بێ ئاو دەبێت، ناوچەكەش بێ ئاو بێت كێشەكان زۆرتر دەبن، كاریگەری لەسەر ئاوی دەربەندیخان و دووكان و ئەو دەریاچانەی دیكەش دەبێت كە لە زێی بچووكەوە ئاویان دەڕژێتە ناو".
هەموو ساڵێك لە وەرزی هاویندا كۆماری ئیسلامی ئێران بەشێكی زۆری ئاوی زێی بچووك دەگرێتەوە و بەهۆیەوە زیانێكی زۆر لە هاووڵاتیانی هەرێم بەتایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین دەدات.
ئاوی رووباری زێی بچووك سەرچاوەكەی لە باكووری رۆژئاوای ئێرانەوە هەڵدەقوڵێت و دێتە ناو خاكی هەرێمی كوردستان لە ناوچەی هەڵشۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی (ئیدارەی راپەڕین).
ساڵانە لە وەرزی هاویندا كۆماری ئیسلامی ئێران بەنداوەكانی سەر زێی بچووك دەگرێتەوە و بەهۆیەوە كێشەی ئاو لە ناوچەكانی ئیدارەی راپەڕین دروست دەبێت و لەهەمان كاتدا چەمەكان وشك دەكەن و كێشەی كەمئاویی زیان لە جووتیارانیش دەدات ، لەكاتی بەردانەوەی ئاوەكانیش لە وەرزی باران باریندا لافاو روو لە باخی هاووڵاتیان و حەوزی ماسی كێڵگەكانی بەخێوكردنی ماسی دەكات و بەهۆیەوە زیانێكی زۆریان بەردەكەوێت.