کوردستانی
رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی پشتیوانی بۆ چەند پرۆژەیەك لە هەرێم رادەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی پشتیوانی بۆ چەند پرۆژە و كۆمپانیایكی تازەپێگەیشتوو لە هەرێم رادەگەیەنێت، لە راگەیەندراوێكیشدا روونیدەكاتەوە "پشتگیری 15 پرۆژە یاخود كۆمپانیای تازە پێگەشتووی ئومێدبەخش دەكرێت لە رێگەی بەخشینی دارایی كە لە نێوان 10.000 بۆ 30.000 دۆلاری ئەمەریكی دەبێت".
سەبارەت بە مەرجەكانی پشتیوانی ئەو پرۆژانە، لە راگەیەندراوی رێكخراوەكەدا هاتووە "مەرجە پڕۆژەكە چووبێتە ناو بازاڕی كارەوە، بەڵام پێویستی بە بەخشینی داراییە بۆ پەرەپێدانی كارەكەی، بڕیاردان لەسەر بەخشینی دارایی پشت دەبەستێت بە هەڵسەنگاندنی پێداویستییەكان، توانای رەخساندنی هەلی كاری گونجاو، یان بیرۆكەی پڕۆژەكە و بەردەوامی و رۆحیەتی داهێنەرانەی".
دەقی راگەیەندراوەكە
ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ (IOM)
سندوقی پەرەپێدانی پڕۆژەكان و داهێنان (EDF-i)
ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ دەستپێشخەری پشتگیری لە پڕۆژە و كۆمپانیا تازە پێگەیشتووەكان لە بواری تەكنەلۆژیا ڕادەگەیەنێت، وەك یەكێك لە دەستپێشخەرییەكانی سندوقی پەرەپێدانی پڕۆژەكان بە هاوكاری لەگەڵ Five One Labs و KAPITA و Asiacell. ئامانج لەم دەستپێشخەرییە پەرەپێدان و باشتركردنی كەرتی تایبەت و دابینكردنی هەلی كارە.
پشتگیری ١٥ پرۆژە یاخود كۆمپانیای تازە پێگەشتووی ئومێد بەخش دەكرێت لە ڕێگەی بەخشینی دارایی كە لە نێوان ١٠.٠٠٠ بۆ ٣٠.٠٠٠ دۆلاری ئەمریكی دەبێت، مەرجە پڕۆژەكە چووبێتە ناو بازاڕی كارەوە، بەڵام پێویستی بە بەخشینی داراییە بۆ پەرەپێدانی كارەكەی. بڕیاردان لەسەر بەخشینی دارایی پشت دەبەستێت بە؛ هەڵسەنگاندنی پێداویستییەكان، توانای ڕەخساندنی هەلی كاری گونجاو، یان بیرۆكەی پڕۆژەكە و بەردەوامی و ڕۆحیەتی داهێنەرانەی.
ئەم بانگهێشتكردنە كراوەیە بۆ هەموو ئەو پڕۆژە و كۆمپانیا تازە پێگەشتووانەی بواری تەكنەلۆژیا، كە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بێت:
پێویستە بارەگای كۆمپانیا تازە پێگەشتووەكە لە عێراق بێت، نموونەیەكی سەرەتایی بەهێز و توانای فراوانبوونی هەبێت. بۆ نموونە وەك؛ فڕۆشتن و بە بازاڕكردن / سیستەمیB2B ، بازرگانی تەكنەلۆژیا، بە بازاڕكردن و بازرگانی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، بنكەی زانیارییەكان (Database)، چارەسەركردنی بەرنامە (Software)، بەهرە و سەرچاوەی مرۆیی، خزمەتگوزاری لۆجیستی، پەرەپێدانی بەرنامەی مۆبایلی زیرەك، و كارگێڕی كار...هتد؛
پێویستە كۆمپانیاكە بە لایەنی كەمەوە سێ مانگ تێپەڕ بووبێت بەسەر دامەزراندنیدا؛
پێویستە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كۆمپانیاكە لە لایەن هاوڵاتییەكی عێراقیەوە بێت؛
ژمارەی كارمەندانی كۆمپانیا لە كارمەندێك كەمتر نەبێت، وە لە ١٠ كارمەند زیاتر نەبێت؛
ئەبێت چارەسەری پێشنیاركراو كاریگەری ئەرێنی هەبێت لەسەر كۆمەڵگا (بە واتای دروستكردنی كاری نوێ و هاوبەشیكردن لە ئابوری ناوخۆییدا).
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم بەخشینە و چۆنێتی پێشكەشكردن، سەردانی پێگەی سەرەكی سندوقی پەرەپێدانی پڕۆژەكان بكە بەم لینكە: http://edf.iom.int/
تێبینی: تكایە زانیارییە داواكراوەكانی ناو ئەو وێب سایتە بە باشی بخوێنەرەوە بۆ دڵنیا بوون لە هەڵە نەكردن.
لە ئەگەری بوونی هەر پرسیارێك، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە پەیوەندیمان پێوە بكەن: [email protected]
ئاگاداری: هەموو خزمەتگوزاریەكانی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ بێ بەرامبەرە.
لە ئەگەری بوونی هەر پرسارێك یان سكاڵایەك یان رووبەڕووی هەر بێزاركردن یاخود بەرتیلدانێك بوویتەوە، تكایە پەیوەندی بە هێڵی بێ بەرامبەری ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ ( ٨٠٠١٢٥٢٥ ی ئاسیاسێڵ و كۆڕەك) بكە یان هێڵی بە بەرامبەر (٠٦٦٢١١٢٥٢٥) لە ڕۆژانی كاردا ( یەك شەممە تاوەكو پێنج شەممە لە كاتژمێر ٨ ی بەیانی بۆ كاتژمێر ٥ ی ئێوارە).