کوردستانی

حكومەتی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەتی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمى كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكە لەئێستادا لە هەرێم هیچ هاوڵاتییەك لە كەرەنتینەدا نییە، كۆی تووشبووانیش گەیشتووەتە 24 هەزار و 271 كەس لەو ژمارەیەش 14 هەزار و 28 كەس چاكبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دا هاتووە "532 تووشبووی نوێ لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون، لەو ژمارەیەش 214 ی لە هەولێرە، 103 ی لە سلێمانیی و 14 ی لە گەرمیان و 201 یشی لە دهۆكە".

هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی "378 كەس لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا چاكبوونەتەوە، لەو ژمارەیەش 252 یان لەهەولێر و 24 لە سلێمانی و 21 لە گەرمیان و 81 لە دهۆكن".

لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، وەك راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماژەی پێداوە 11 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، كە هەشتیان لە هەولێر بوون، دوانیان لە دهۆك و یەكێكیشیان لە گەرمیان

دەقی راگەیەندراوەكە

 ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (١٧٨)

١. كەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ كەرەنتین نەكراون)
٨٥ هاوڵاتی لە كەرەنتینن لە ٦ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە.

٢. پشكنین: (٤٢٠٨ پشكنینی نوێ) 
(١٢٣٠ هەولێر)، (٥٢٥ سلێمانی، ٧٣ گەرمیان)، (٢٣٨٠ دهۆك)

٣. تووشبوو: (٥٣٢ تووشبووی نوێ)
(٢١٤ هەولێر)
(١٠٣ سلێمانی، ١٤ گەرمیان)
(٢٠١ دهۆك)
٤. چاكبوون: (٣٧٨ چاكبوون)
(٢٥٢ هەولێر)
(٢٤ سلێمانی، ٢١ گەرمیان)
(٨١ دهۆك)

٥. مردن: (١١ مردن)
(٨ هەولێر)
(١ گەرمیان)
(٢ دهۆك)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٠٣ (٢١٧١٨ دەرچوو)
پشكنین ٢٧٣٠٠٤ (١١٤٠٤٣ هەولێر، ٨١١٥٨ سلێمانی، ٧٥٢٤٣ دهۆك، ٢٥٦٠ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٤٢٧١ (٩٩٤٢ هەولێر، ١٠٨٢٢ سلێمانی، ٢٧٤٣ دهۆك، ٧٦٤ هەڵەبجە)
چاكبوون ١٤٠٢٨ (٥٤٠٦ هەولێر، ٧٠٣٣ سلێمانی، ٩٤٢ دهۆك، ٦٤٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٩٣٥٧ (٤٢١٩ هەولێر، ٣٢٥٧ سلێمانی، ١٧٧٨ دهۆك، ١٠٣ هەڵەبجە)
مردن ٨٨٦ (٣١٧ هەولێر، ٥٣٢ سلێمانی، ٢٣ دهۆك ،١٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 
 وەزارەتی تەندروستی         
حكومەتی هەرێمی كوردستان    
٢٢ی ئاب ٢٠٢٠

Qaiwan
Qaiwan