کوردستانی

تەرمی کچ و کوڕە خنکاوەکەی ئاکرێ دۆزرانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی کچ و کوڕە خنکاوەکەی ئاکرێ دۆزرانەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای چەند رۆژێک لە خنکانیان ئەمڕۆ تەرمی کچ و کوڕە خنکاوەکەی گوندی سەرکەڤرۆکی سەر بە ئاکرێ دۆزرانەوە کە رۆژی چوارشەممە لەکاتی مەلەکردندا خنکان، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ ئاماژەی بەوەشکرد ئەو کچ و کوڕە خزمی یەکترن.

مقه‌دەم فیراس ئاكره‌یى، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ لە لێدوانێکی تایبەتدا بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی چوارشەممە 19ی ئابی 2020 لە گوندی سەرکەڤرۆکی سەر بە ئاکرێ دوو مێردمنداڵ لە کاتی مەلەکردندا لە زێی گەورەدا خنکان، هەر هەمان رۆژ تیمەکانمان چوونە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکانیان کرد، بەڵام نەتوانرا بیان دۆزنەوە".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆ شەممە 22ی ئابی 2020 تیمەکانمان توانیان تەرمی هەردوو مێردمنداڵەکە بدۆزنەوە"، لەبارەی ناو تەمەنیان ناوبراو وتی "کوڕەکە ناوی عەبدوڵڵا مەقسوودە و تەمەنی 14 ساڵ بووە و خەڵکی ئاکرێیە، کچەکەش ناوی فاتیمە عەزیز تەمەنی 15 ساڵە دانیشتووی گوندەی سەرکەڤرۆکە و هەردووکیان خزمی یەکترین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan