کوردستانی
گەلاوێژ خان پەیامێک ئاراستەی خانەوادەی دكتۆر ئەحمەد بامەڕنی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
گەلاوێژ ساڵح فەتاح ناسراو بە "گەلاوێژ خان" دایکی هێرۆخان بەبۆنەی کۆچی دوایی دكتۆر ئەحمەد بامەڕنی پەیامێک ئاراستەی خێزان و خانەوادەی دکتۆر ئەحمەد دەکات و پرسە و سەرەخۆشیان لێدەکات.
لە پەیامەکەدا هاتوووە "بۆ خانە وادەی خواڵێخۆشبوو باڵێۆز كاكە دكتۆر ئەحمەد بامەڕنی و بۆ هە ردوو خوشكی ئازیزم دكتۆرە نازەنین و نەرمین عوسمان، لە ناخی دڵمەوە خۆم بە غەمبارو دڵتەنگ دەزانم بۆ كۆچی دوایی باڵیۆز كاكە دكتۆر ئەحمەد بامەڕنی، كەسایەتیەكی هەم ئەكادیمی و هەم شۆڕشگێڕو هەم باڵیۆزێكی سەركەوتووبوو دیبلۆماتێكی بە ئەزمون بوو، دۆستێكی دێرینی مامە گیان و ڕۆڵەیەكی دڵسۆزی كوردو كوردستان بوو".
ئاماژەی بەوەشکردووە "دووبارە پرسەو سەرخۆشیم قبوڵ بفەرموون و لە خوای گەورە داواكارم سەبوری هەموولایەكمان بدات و دوا غەم و ناخۆشی بنەماڵە و خانەوادە سەربەرزەكەیان بێت".
جێگای ئاماژەیە، ئێوارەی دوێنێ هەینی دکتۆر ئەحمەد بامەڕنی، تێکۆشەری دیاری یەکێتی و باڵیۆزی پێشووی عیراق لە ئیتالیا لە ھەولێر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد
س.س