عیراقی

کاتی گەڕانەوەی مستەفا کازمی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی گەڕانەوەی مستەفا کازمی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا-

نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاشکرای کرد سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ ئەمەریکا کۆتایی دێت، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە کازمی لە ئەمەریکا چەندین کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوێکدا نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگەیاند "سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ ئەمەریکا کۆتایی هاتووە و لە نزیکترین کاتدا دەگەڕێتەوە بەغدا".

جێگای ئاماژەیە، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و شاندی یاوەری گەیشتنە ئەمەریکا و چەندین کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجامدا، هەروەها هەر له‌و سه‌ردانه‌دا چه‌ندین رێكه‌وتن له‌ نێوان عیراق و ئه‌مه‌ریكا له‌بواره‌كانی كاره‌با و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات و دانانی خشته‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق له‌ نێوان هه‌ردوولادا واژۆكران.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال