کوردستانی

شەپۆلێکی تاوەباران و خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی تاوەباران و خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی باشووری  رۆژئاوای هەرێم کە پێش بینی دەکرێت شەپۆلێکی کورت خایەن لەتاوەباران و بروسکە  لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی هەرێم ببارێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی باشووری  رۆژئاوای هەرێم کە پێش بینی دەکرێت شەپۆلێکی کورت خایەن لەتاوەباران و بروسکە  لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی هەرێم ببارێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە ئەگەری بەرزبوونەوەی خێرایی با  و تۆز خۆڵ هەیە زیاتر لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم , هەروەها کاریگەری ئەم نزمە پەستانە ئێوارەی رۆژی یەک شەممە 23-8-2020 کۆتایی دێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan