کوردستانی

لەبارەی کامپی مەخمورەوە، پەیامێک بۆ بارزانی دەنێردرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی کامپی مەخمورەوە، پەیامێک بۆ بارزانی دەنێردرێت
مەودا میدیا-

محەمەد ئەمین پێنجوێنی، شارەزا لە کاروباری سیاسی تورکیا لە بارەی دۆخی کامپی مەخمورەوە پەیامێک ئاراستەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.

لە پەیامەکەی محەمەد ئەمین پێنجوێنی کە لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە هاتووە "لە پێشوازیمان دا لە شاندێکی کەمپی مەخمور باسی باری ناهەمواری کەمپەکەیان کرد کەوا یازدە مانگ بەسەری دا تێدەپەڕێت"، بۆیە بە ناوی مرۆڤایەتیەوە داواتان لێ دەکەین  کەئەو ئەمبارگۆیە لاببرێت:

1-رێگە بدەن بە نەخۆشەکانی کۆرۆنا کە لە هەولێر چارەسەر وەربگرن.

2-رێگە بدەن بە کرێکارە ئاوەرەکان کە لە شاری هەولێر پارەی نان پەیدا بکەن.

3- لە زاڵگەی مەخمور -هەولێر ژنی دووگیان ئەوەندە دوانەخرێت و رێگەی لێنەگیرێت ھەتا  بە ژانی منداڵەوە  بمرێت .

4- بەڕێزان هەرئەمانەبوون نەیان هێشت داعش بگاتە شاری هەولێر.

س.س
Qaiwan
Qaiwan