کوردستانی
قایمقامی هەولێر: خۆپیشاندان دەبێت مۆڵەتی هەبێت و رێگە بەكاری تێكدەرانە نادەین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دوێنێ لە سلێمانی و چەند شار و شارۆچكەیەكی هەرێمی كوردستان خۆپێشاندان بەڕێوەچوو، لە كەلار و چەند ناوچەیەكی دیكە بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە خۆپیشاندانەكان زیان بە چەند شوێنێكی گشتی كەوت، بەڵام لە هەولێر و دهۆك رێگری لە خۆپیشاندان كرا و هێزێكی ئەمنیی زۆر بڵاوەیان پێكرا، قایمقامی هەولێریش رایدەگەیەنێت " لە هەولێر هیچ خۆپێشاندانێك بەڕێوەنەچووە، بەڵام رێگەش بەكاری تێكدەرانە نادەن".
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای وت "دوێنێ هیچ خۆپێشاندانێك لە هەولێر بەڕێوەنەچوو، هەر كەس و لایەنێكیش داوای بكات كە خۆپێشاندان دەكەن دەبێت داوایەك پێشكەش پارێزگاری هەولێر بكات و پەسەند بكرێت".
وتیشی "كەسانێك داوای رێگەپێدانی خۆپیشاندانیان كرد و كێشەیان هەبوو لە بازاڕ و دواتر رێگەیان داخست، بەڵام ئێمە كێشەكانمان بۆ چارەسەركردوون".
قایمقامی هەولێر دەشڵێت "لە هەولێر رێگە بەكاری تێكدەرانە نادرێت، بەڵام داواكاری هاووڵاتیان بە مافی هاوڵاتی دەزانین".

بیروڕا