کوردستانی

تائێستا 22 كەس لە رۆژئاوای كوردستان بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تائێستا 22 كەس لە رۆژئاوای كوردستان بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دەستەی تەندروستی رۆژئاوای كوردستان رایدەگەیەنێت  لە (24) كاتژمێری رابردوودا (27) تووشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراون و باس لەوەش دەکات  سێ هەڵگری دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە (22) كەس.

دكتۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكوری خۆرهەڵاتی سوریا (رۆژئاوای كوردستان) رایگەیاند "بەتۆماركردنی (27) كەسی دیكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆی تووشبوان بۆ (354) توشبوو بەرزبووەتەوە".

دكتۆر جوان مستەفا، وتیشی "سێ هەڵگری دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە (22) كەس".


Qaiwan
Qaiwan