کوردستانی
سەرۆكی حكومەت داوا دەكات رێكاری یاسایی بەرانبەر خۆپیشاندەرانی هەڵەبجە بگیرێتەبەر
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لە گەڵ پارێزگاری هەڵەبجە، بارودۆخی پارێزگاكە تاوتوێ دەكات، لەراگەیەندراوێكیشدا رایدەگەیەنێت "ئەنجامدانی خۆپیشاندان بە شێوەیەكی ئاشتییانە و شارستانیانە مافی هاووڵاتییانە، بەڵام سووتاندن و تێكدانی موڵك و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان، دەچێتە خانەی تاوان و پێویستە رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی بگیرێتەبەر" .
مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوەكەدا دەڵێت"سەرۆكی حكومەت نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر ئەو ئاژاوە و پشێوی و هێرشكردنە سەر دامودەزگاكانی حكومی و موڵك و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان دەربڕی كە دوێنێ هەندێك كەس لە ژێر ناوی خوپێشاندانەوە لە هەڵەبجە و چەند ناوچەیەكی دیكە ئەنجامیاندا".
دەقی راگەیەنداروەكە:
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لە گەڵ پارێزگاری هەڵەبجە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بارودۆخی پارێزگاكە تاوتووێ دەكات
سەرۆكی حكومەت :
ئەنجامدانی خۆپێشاندان بە شێوەیەكی ئاشتیانە و شارستانیانە مافی هاووڵاتییانە ، بەڵام سووتاندن و تێكدانی موڵك و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان ، دەچێتە خانەی تاوان و پێویستە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی بگیرێتەبەر.
ئەمڕۆ یەكشەممە 2020/8/23 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لە گەڵ ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، بارودۆخی دەڤەرەكەی لە ڕووی تەندروستی و خزمەتگوزارییەوە تاووتوێ كرد.
سەرۆكی حكومەت نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر ئەو ئاژاوە و پشێوی و هێرشكردنە سەر دامودەزگاكانی حكومی و موڵك و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان دەربڕی كە دوێنێ هەندێك كەس لە ژێر ناوی خوپێشاندانەوە لە هەڵەبجە و چەند ناوچەیەكی دیكە ئەنجامیاندا.
سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەدا كە ئەنجامدانی خۆپێشاندان بە شێوەیەكی ئاشتیانە و شارستانیانە مافی هاووڵاتییانە ، بەڵام سووتاندن و تێكدانی موڵك و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان ، دەچێتە خانەی تاوان و پێویستە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی بگیرێتەبەر .
لە تەوەرێكی دیكەی پەیوەندییەكەدا ، گفتوگۆ دەربارەی دوو پڕۆژەی گرنگ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە كرا كە یەكێكیان پڕۆژەی پردی (تووەقوت)ە كە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ئەنجام دەدەرێت ، هەروەها (ناوچەی پیشەسازی خۆراك) كە دەستەی وەبەرهێنان ئەنجامی دەدات . هەردوو پڕۆژەكەش لە قۆناخی كۆتایی ئامادەكارییدان و لە ماوەیەكی نزیكدا دوای رێكارە ئیدارییەكان، بەردی بناغەی هەردوو پڕۆژەكە دادەنرێت.
دۆخی تەندروستی سنووری پارێزگاكە و هەنگاوەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤاپرۆسی كۆرۆنا، لایەنێكی دیكەی گفتوگۆی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە بوون .

بیروڕا