عیراقی

"هێزەكانی ئەمەریكا لە عیراق ناكشێنەوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"هێزەكانی ئەمەریكا لە عیراق ناكشێنەوە"
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزیری دەرەوەی عیراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەمەریكا رێككەوتنێكی دیكەیان كردووە بۆ رێكخستن و بڵاوەپێكردنەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عیراق، ئەوەشی خستووەتەڕوو هەریەك لە سەربازگە و فڕۆكەخانەی هەریر و عەین ئەسەد لە دەرەوەی رێككەوتنی ئەمەریكا و عیراقە و هێزەكانی ئەمەریكا لەو دوو سەربازگەیە تا سێ ساڵی دیكە ناكشێنەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی فەرمی عیراق، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاندووە "لە چوارچێوەی رێككەوتنی ستراتیژی عیراق و ئەمەریكا، رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی تیمێكی هونەری كراوە بۆ دووبارە رێكخستنەوە و بڵاوەپێكردنی هێزەكانی ئەمەریكا لەسەر خاكی عیراق".

فوئاد حسێن وتیشی "گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ ئەمەریكا رۆژێكی سەخت و و تەواو دژوار بووە و بەدرێژایی رۆژێك لە واشنتۆن بەردەوام بووە، بەڵام ئەنجامی ئەرێنیشی هەبووە".

وەزیری دەرەوەی عیراق، ئەوەشی خستووەتەڕوو "كازمی بیرۆكەی دووبارە رێكخستنەوە و بڵاوەپێكردنی هێزەكانی ئەمەریكای لەسەر خاكی عیراق لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان گفتوگۆ كردووە، لە واشنتۆنێش رێككەوتوون لەگەڵ ئەمەریكا لەوبارەیەوە، ئەو ئەركەش بە لیژنەیەكی هونەری هەردوولا سپێردراوە".

وەك فوئاد حسێن باسی لێوەكردووە "هەریەك لە سەربازگە و فڕۆكەخانەی هەریر و عەین ئەسەد لە دەرەوەی رێككەوتنی ئەمەریكا و عیراقە و هێزەكانی ئەمەریكا لەو دوو سەربازگەیە تا سێ ساڵی دیكە ناكشێنەوە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان