کوردستانی
دوای فشاری رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، توركیا ئاوی حەسەكە بەردەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دوای 12 رۆژ لە گرتنەوەی ئاو لە دانیشتوانی پارێزگای حەسەكە لەرۆژئاوای كوردستان، لە كۆتاییدا توركیا بڕیاریدا وێستگەی ئاوی "عەلوك" كە ئاو بەسەر پارێزگاكە و دەوروبەریدا دابەش دەكات، بكاتەوە.
ماوەی 12 رۆژە دانیشتوانی حەسەكە و دەوروبەری كێشەی نەبوونی ئاویان هەیە، ئەوەش بووەهۆی هاتنەدەنگی ژمارەیەك رێكخراوی مافی مرۆڤ و خەڵكی شارەكە و چالاكوانانی مەدەنی.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا هەڵمەتێك بەناوی "تینوێتی حەسەكە دەخنكێنێت" تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی لە سوریا تەنی، ئامانجەكەش ئەوەبوو كە نزیكەی ملیۆنێك مەدەنی لە نەبوونی ئاو رزگار بكەن، كە حكومەتی توركیا وەك سزادانێك بەرامبەر ئەو شارە ئاوی لێگرتنەوە.
وەك چاودێرانی دۆخی سوریا ئاماژەی پێدەكەن، هۆكاری گرتنەوەی ئاو لەلایەن توركیاوە، بوونی دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتە لەو پارێزگایە، كە ئەنقەرە هەسەدە بە لقێكی پەكەكە ناودەبات.
هۆكاری ئەوەش كە توركیا لەتوانایدایە ئاوی حەسەكە بگرێتەوە و وەك فشار بەكاریبهێنێت، ئەوەیە كە شاری سەرێكانی لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایە كە نزیكن لە توركیا و وێستگەی ئاوی "عەلوك" یش كە ئاوی حەسەكە دابین دەكات لەو شارەیە.