جیهانی
بكوژی مسوڵمانانی نیوزلەندا سزایەكی بەسەردا دەسەپێندرێت كە پێشتر جێبەجێنەكراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەو هێرشكەرەی ساڵی رابردوو لە دوو مزگەوتی نیوزلەندا، 51 مسوڵمانانی شەهیدكرد، چاوەڕوان دەكرێت سزایەكی بەسەردا جێبەجێ بكرێت كە پێشتر لەو وڵاتە جێبەجێ نەكراوە.
برینتۆن تارانت، ئەو تۆمەتبارەی لە 15 ی سێی ساڵی 2019 ، هێرشیكردە سەر دوو مزگەوت لە شاری (كرایست چێرس) لە نیوزلەندا و بەهۆیەوە 51 مسوڵمان شەهیدبوون، چاوەڕان دەكرێت سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا بسەپێندرێت، ئەو سزایەش پێشتر لە نیوزلەندا بەسەر هیچ تۆمەتبارێكدا نەسەپێندراوە.
هێرشەكەی تارانت بۆ سەر مسوڵمانان لە دوو مزگەوتی نیوزلەندا، رای گشتی جیهان و مسوڵمانانی هێنایە دەنگ، ئەوەی زیاتر جێی سەرنج بوو تارانت لە راستەخۆی فەیسبووكدا ئەو كردەوەیەی ئەنجامدا.
ئەو بكوژە لەو كاتەوەی تاوانەكەی ئەنجامداوە، لە زیندانێكی دوورگەی ئۆكلاند دەستبەسەرە كە بە بەهێزترین زیندانەكانی ئەو وڵاتە ناودەبرێت لەرووی پاسەوانییەوە و لە ئێستادا چاوەڕوانی جێبەجێكردنی سزاكەیەتی.