کوردستانی
پارێزگاری هەڵەبجە: رێكاری یاسایی بەرانبەر خۆپیشاندەرانی شەوی رابردوو دەگرینەبەر
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەمڕۆ یەكشەممە لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، جێگری پارێزگار، قایمقام و بەرپرسانی ئەمنی ئەو پارێزگایە كۆبوونەوە، لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەشدا "سەركۆنەی هێرشی خۆپیشاندەرانی شەوی رابردوویان بۆسەر چەند بارەگایەكی حكومی و حیزبی كرد".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاندووە"ئەو شێوازە خۆپیشاندانە دوورە لەهەموو عورفێكی مەدەنی و هەڵەبجەییانە و هەموو ئیجرائاتێكی یاسایی دەگرینەبەر، دەستبردن بۆ مەلەفاتی حكومەت و دامودەزگەكان ناچێتە چوارچێوەی خۆپیشاندان و داواكاریی خەڵكیش نییە".
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە "پارێزگاری هەڵەبجە داواشی كردووە خۆپیشاندانەكان بەشێوازی مەدەنیانە بكرێن و دووربخرێنەوە لە ئامانجی تایبەت و تێكدەرانە، هاوكات بە مافی رەوای هاووڵاتیانی زانی كە پێویستە حكومەت شایستە داراییەكانیان بۆ دابینبكات".
وتەكانی پارێزگاری هەڵەبجە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ یەكشەممە مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی خۆپیشاندانەكانی هەڵەبجە و سووتاندنی بینای حكومی لەو شارە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئازاد تۆفیق، پارێزگاری ئەو شارەدا كرد و ئاماژەی بەوە كرد، "پێویستە رێكاری یاسایی بەرامبەر بەو كەسانە بگیرێتەبەر كە موڵك و ماڵی گشتییان سووتاندووە و تێكداوە".
دوێنێ شەممە 2020/08/22 خۆپیشاندان لە بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوون، لە چەند شارێكیش پشێوی دروستبوو.

بیروڕا