جیهانی

چیرۆكی ئەو كچ و كوڕەی دوای چەند رۆژێك لە هاوسەرگیرییان پێكەوە مردن

مەودا میدیا - سلێمانی |


چیرۆكی ئەو كچ و كوڕەی دوای چەند رۆژێك لە هاوسەرگیرییان پێكەوە مردن
مەودا میدیا- هێمن سەعید

دوای كەوتنە خوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانییەكە لە رۆژی چوارشەممە 8/1/2020 لە ئاسمانی تاران، هەندێك چیرۆكی تراژیدی قوربانیانی سەرنشینی  فڕۆكەكە باس دەكرێت. یەكێك لەو چیرۆكانەش دوو گەنجنی كەنەدین كە چەند رۆژێك بوو هاوسەرگیرییان كردبوو، بەڵام قەدەر رێگەی نەدان تەمەنێكی درێژ پێكەوەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی چیرۆكی دوو كەس لە قوربانییەكانی فڕۆكە ئۆكرانییەكە دەگێڕێتەوە كە لەئاسمانی تاران كەوتە خوارەوە.

 رۆژنامەكە باس لەوەدەكات ئەو دوو گەنجە بەناوەكانی ئارش پورزارابی تەمەن 26 ساڵ و بونیە جورجی تەمەن 25 ساڵ كە پێش ماوەیەك گەڕابوونەوە ئێران بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەرگیرییان. ئەو دوو گەنجە خوێندكاری زانستی ژمێریاری بوون لە زانكۆی ئەلبێرتای كەنەدی و لە شاری ئیدمۆنتی كەنەدیش ژیانیان بەسەر بردووە.

رۆژنامەكە ئاماژە بەوەش دەكات 4 لەسەرنشینەكانی فڕۆكەكە لەگەڵ ئەو دوو گەنجەی تازە هاوسەرگیرییان كردبوو هاوسەفەر بوون بۆ بەشداریی ئاهەنگی مارەكردنەكەیان پێش رۆژێك لە گەڕانەوەیان.

هەر بەپێی سەرچاوەكە یەكێكتریش لەو چیرۆكانە دوو هاوسەری كەنەدین بەناوەكانی سیفاش غەفوری و سارە مامانی كە ئەوانیش پێش چەند رۆژێك هاوسەرگیریان كرد بوو لە ئێران، هەردوكیان هەڵگری بڕوانامەی ماستەر بوون لە ئەندازیاری و خاوەنی كاری خۆشیان بوون و لە مۆنتریال لە كەنەدا ژیانیان بەسەر دەبرد. لە راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئۆكرانیاشدا هاتووە "82 سەرنشینیان ئیرانین و 63 یان كەنەدین و ئەوانیتریان هەڵگری رەگەزنامەی جیاوازن".

رۆژنامەكە باس لەوە دەكات قوربانیانی فڕۆكەكە زۆربەیان كەنەدی بە رەگەز ئێرانین و بەهۆی پشووی رەسمیی زستانەوە لە كەنەداوە گەڕاوبوونەوە ئێران. بەپێی دەستەی راگەیاندنی كەنەدی دوو كەسیتر لەو قوربانیانە دوو ژنن كە ئەوانیش هەڵگری بڕوانامەی دكتۆران لە ئەندازیاری لە قوتابخانەی باڵای تەكنەلۆژیا لە شاری مۆنتریال.

بەپێی قسەی جەستن ترۆدۆ، سەرۆك وەزیرانی كەنەدا زۆربەی قوربانییەكان كەنەدین و لەڕێگەدا بوون بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ كەنەدا. هەروەك زانكۆی ویسترنی كەنەدی رایگەیاند 4 لەو قوربانیانەی فڕۆكە ئۆكرانییەكە خوێندكاری زانكۆكەیانن.

جێگای ئاماژەیە فڕۆكەكە سەر بە هێڵی ئاسمانی ئۆكرانی بوو كە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 8/1/2020 لە نزیك فڕۆكەخانەی خومەینی لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران كەوتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەكانی مردن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان