کوردستانی
ژمارەیەك پەرلەمانتار داوای لێپرسینەوە لەسەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان، لەسەر لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران داوای لێپرسینەوە لەسەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دەكەن، ئاماژە بەوەشدەكەن پێویستە بۆیان روونبكرێتەوە كە بڕیاری حكومەت بۆ لێبڕینی مووچە پەیوەستە بەچی دەقێكی یاسایی.
لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانیان كردووە، 24 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، داوای دانیشتنێكی تایبەت دەكەن بە پرساندنی سەرۆك و جێگر و وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان،ئەویش وەك خۆیان ئاماژەیان پێكردووە بۆ پرساندنی بڕیاری سەرلەنوێ بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كە لە بەرواری 17/8/2020 دراوە بەبێ ئەوەی پاڵپشت بێت بەهیچ یاسا و بڕیارێكی پەرلەمانی كوردستان.
لە نوسراوەكەیاندا بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، ئەو پەرلەمانتارانە ئەوەشیان خستووەتەڕوو "پێویستە بۆمان روون بكەنەوە كە ئەم بڕیارەی حكومەت پاڵپشتە بەچ دەقێكی یاسایی؟ سەرەرای ئەوەی ئەم لێبڕینە لەكاتێكدایە شەفافیەت نییە لە داهاتەكان و داهاتی ناوخۆ و خاڵە گومركییەكان و بەهای نەوتیش لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبووەتەوە، وێڕای رەوانەكردنی بڕی 320 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی عیراقییەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان".