تەکنەلۆژیا
وردەكاری پرۆژەی بە ئەلكترۆنیكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لەهاتوچۆی سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی كەمكردنەوەی رۆتین و كاتی مامەڵەكانی هاتوچۆی سلێمانی، دەستیان كردووە بەجێبەجێكردنی پرۆژەی بە ئەلكترۆنیكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان، دەشڵێت ئەم هەفتەیە پرۆژەكە ئەزموونی دەبێت و هەفتەی داهاتوو بەتەواوی جێبەجێ دەكرێت.
عەمید فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، لە لێدوانێكدا بۆ مەودا میدیا باسی لە وردەكاری پرۆژەی بە ئەلیكترۆنیكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان كرد لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی.
بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی سلێمانی وتی "پرۆژەكە لە ئەمڕۆوە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە ئەم هەفتەیە ئەزموونییە و لە هەفتەی داهاتووەوە بەتەواوی دەكەوێتەكار، لە هەفتەی داهاتووەوە هیچ "عەریزە" یەك بە دەستنووس نامێنێت و سەرجەم مامەڵەكانی هاتوچۆ دەبێتە ئەلیكترۆنی، هەمووی دەبێتە كۆمپیوتەر و یەكسەری دەچێتە ناو دۆكیۆمێنتەكانی بەڕێوەبەرایەتییەوە".
وتیشی "بۆ هەر عەریزەیەكی ئەلكترۆنی بڕی پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت، لەكاتێكدا هەمان ئەو كارە لە دادنووسەكان بە 15 هەزار دەكرێت، رۆتینانیش كەمدەكاتەوە و كاتی كەمتریش پێویستە بۆ مامەڵەكان، جگە لەوەی ئەوە نامێنێت هەركەسە و بە دەستووخەتی خۆی شت بنوسێت چونكە زۆربەی كات ژمارەكان بەدەستوخەتی ئاسایی ناخوێندرێتەوە،بەڵام چاپی كۆمپیوتەری و لێزەری جیاوازە و هیچ ژمارەیەك هەڵەنابێت دڵنیا دەبیت لە ژمارەكان، بەوپێیەی ئێمە زیاتر مامەڵە لەگەڵ ژمارە دەكەین".
بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی ، ئەوەشی خستەڕوو "پرۆژەكە بەهاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەت ئامادەكراوە و جێبەجێ دەكرێت، لەو بەشەی پەیوەندی بە داتاكانی ئۆتۆمبێلەوە هەیە كارمەندی خۆمان بوونی هەیە، كارمەندی كۆمپانیاكە بەس داتا دەكەنە سێرڤەرەكەوە، بەڵام چێكی داتاكان كارمەندی خۆمانە، بەكۆی گشتی پرۆژەكە هاوبەشە".