کوردستانی
داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکرێت لەسەر زێدەڕۆیکردن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانکردنەوەی ئیدارەی راپەڕین رایدەگەیەنێت نوسراوێکیان ئاراستەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کردووە لەبارەی پێکهێنانی لیژنەیەک تایبەت بە زێدەڕۆیکردن و مامەڵەکردن بە مۆڵکی گشتی، ئاماژەی بەوەشکرد چاوەڕوانی ئەوەین وەڵایان بدرێتەوە.
دیاری دڵشاد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانکردنەوەی راپەڕین لە لێدوانێکی تایبەتدا بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەناو خەڵکدا بابەتی زێدەڕۆیکردن و مامەڵەکردن بە مۆڵکی گشتی لەلایەن چەند کەس و بەرپرسێکەوە نیگەرانی لێکەوتووەتەوە، بۆیە ئێمەش ئەمڕۆ بە نوسراوێک داوامان لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و داواکاری گشتی کرد بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بەمەبەستی بە دواداچوون بۆ ئەو بابەتە".
ئەوەشی خستەڕوو "دەمانەوێت لە لیژنەکەدا نوێنەری پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگا وداواکاری گشتی و خەڵکی دڵسۆزی سنوورەکە هەبن، هەروەها دوای بەدواداچوونی تەواوەتی ئەنجامەکەی بۆ رایگشتی ئاشکرا دەکەین".

جێگای ئاماژەیە، ئەمڕۆ دیاری دڵشاد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانکردنەوەی راپەڕین بە نوسراوی ژمارە 905 لە 23/8/2020، داوا لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین کرد بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک تایبەت بە زێدەڕۆیکردن و مامەڵەکردن بە موڵکی گشتی و لە ئێستادا چاوەڕێی وەڵامی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین دەکرێت.
س.س

س.س
بیروڕا