کوردستانی

سێ کەس بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ کەس بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستگیرکران
مەودا میدیا

ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد ئەو سێ کەسەی لە گوندی سۆرخان بە ئۆتۆمبێل لە کەسێکیان دا و دواتر بە گوللـە کوشتیان، دەستگیرکراون، ئاماژەی بەوەشکراوە هەرسێ تۆمەتبارەكە دوای دەستگیركردنیان دانیاننا بە تاوانەكەیاندا ناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە، 23-8-2020  رایگەیاند "دوای ئاگاداركردنەوەی بەشی پۆلیسی عەنكاوە لە شەوی 19ی ئابی 2020 بە بوونی رووداوێكی كوشتن لە گوندی سۆرخان، تیمێكی لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیسی توڕەق پێكهێندرا، دوای گەیشتنیان بۆ شوێنی رووداوەكە، دەركەوت هاووڵاتییەك بە ناوی عەزیز لەلایەن سێ تۆمەتبارەوە بە ئۆتۆمبێل لێی دراوە و تەقەی لێکراوە لە ئاكامدا گیانی لەدەستداوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "توانیویانە بە دوو کاتژمێر تۆمەتبارەکان بەناوەکانی (س.م.ع.)، (س.س.م.) و (م.س.م.) دەستگیربكەن، هەروەها هەرسێ تۆمەتبارەكە دوای دەستگیركردنیان دانیانناوە بە تاوانەكەیاندا، کە لەسەر كێشەی زەوی بووەتە دەمەقاڵەیان و لە ئاكامدا تەقە لەنێوانیاندا روویداوە و بەو هۆیەوە گوللـەیەك بە عەزیز کەوتووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە