کوردستانی
هەواڵێکی خۆش بۆ هێزەکانی پێشمەرگە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمرۆ یەکشەممە 23ی ئابی 2020 مەسرور بارزانی, سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تالەبانی, جێگری سەرۆکی حکومەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە کرد و ژمارەیەک بابەتی پەیوەست بە وەزارەت و دۆخی پێشمەرگەیان تاوتوێ کرد, هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە درا.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەر پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە کرایەوە و دواھەنگاوەکانی ئەم بوارە تاووتوێ کران و پێداگری لە سەر خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی لە ناو ھێزی پێشمەرگە کرایەوە.
ھەروەھا، گفتوگۆ دەربارەی پرسی پلەبەرزکردنەوەی پلەدارانی ھێزی پێشمەرگە کرا کە چەند سالێکە وەستاوە ، بڕیاردرا پلەبەرزکردنی ھێزی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2017 جێبەجێ بکرێت, پلەبەرزکردنەوەکانی 2018 و 2019 و ساڵەکانی داھاتووش بەپێی میکانیزمی نوێ و دوای وردبوونەوەی زیاتر بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.
س.س
س.س
بیروڕا