کوردستانی

نوێترین زانیاری سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ چەند زانیارییەک بڵاوکرایەوە لەبارەی ئەوەی خوێندنی ساڵی نوێ دەستپێدەکاتەوە و هەفتەی سێ رۆژ دەوام دەبێت لە پێناو پاراستنی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانیش رایدەگەیەنێت ئەوە تەنها پێشنیازە و جارێ بڕیاری لەسەر نەدراوە.

بەکر محەمەد. بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "چەند پێشنیازێکی نوێ بۆ وەزارەتی پەروردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە لەبارەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، یەکێکیش لەو پێشنیازانە ئەوەیە کە خوێندکاران بە دوو بەش دەوام بکەن و هەفتەی سێ رۆژ دەوام بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو ئێستا وەزارەتی پەروەردە بڕیاری لەسەر هیچ پێشنیازێک نەداوە، بێگومان یەکێک لەو پێشنیازانەی کە دراونەتە وەزارەت بڕیاری لەسەر دەدرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە