کوردستانی
بەم ئێوارەیە رووداوێکی دڵتەزێن روویدا و ژنێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە ماڵی هاوڵاتییەک کەوتەوە و بەهۆی ئاگرەکەوە ژنێکی تەمەن 30 ساڵ گیانی لەدەستدا، لە ئێستادا تیمەکانی پۆلیس و بەڵگە و تاوان و توندوتیژی ئافرەتان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە.
رائید کاروان میراودەلی، ئەفسەری سەرپەرشتیاری تیمەکانی رزگارکردن لە بەرگری شارستانی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ تیمەکانمان لە بوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵی هاوڵاتییەک لەسەر رێگەی فەرماندەیی کە دەکاتە پشتەوەی گەڕەکی بارزان لە قەزای سۆران، تیمەکانمان راستەخۆ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی ئاگرەکەوە ژنێک بە ناوی (روناک محەمەد حاجی) تەمەن 30 ساڵان کە ژنی ماڵەوەیە گیانی لەدەستداوە، هەروەها تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە و تیمەکانی پۆلیس و بەڵگە و تاوان و توندوتیژی ئافرەتان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە".
س.س