کوردستانی
گۆڕانکاری لە پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەکاتێکدا بڕیاربوو سبەینێ دووشەممە پۆستی سەرپەرشتیاری گەرمیان ئاڵوگۆڕ بکرێت، بەڵام بەهۆی چەند کارێکی تایبەتەوە مەراسیمەکە دواخرا بۆ کاتێکی دیکە، پێدەچێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا مەراسیمەکە ئەنجام بدرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئیدارەی گەرمیان دەستی کەوتووە، بڕیار بوو سبەینێ دووشەممە پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئاڵوگۆڕ بکرێت، بەڵام مەراسیمەکە دواکەوت بۆ کاتێکی دیکە.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دراوە بە مەودا میدیا، بڕیارە لە شوێنی سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان جەلال شێخ نوری، قایمقامی ئێستای کفری ببێتە کاربەڕێکەر و بەشێوەیەکی کاتی ببێتە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان.
س.س