جیهانی

ترەمپ: بەكارهێنانی پلازما رێژەی مردن %35 كەمدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ: بەكارهێنانی پلازما رێژەی مردن %35 كەمدەكاتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند "داتاكانی ئەوان دەریدەخەن بەكارهێنانی پلازما رێژەی مردن لە 35% كەمدەكاتەوە، وتیشی ئەمە چارەسەرێكی زۆر بەهێزە لە خوێنی ئەو نەخۆشانەی ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، لە كۆشكی سپی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی"چارەسەرێكی گرنگمان بۆ تووشبووانی كۆرۆنا دۆزیوەتەوە و قۆناغەكانی دۆزینەوەی ڤاكسین باش بەڕێوەدەچن".

ترەمپ وتیشی "ئەمە چارەسەرێكی زۆر بەهێزە كە دژەتەنێكی زۆر زۆر بەهێز لە خوێنی ئەو نەخۆشخانەی چارەسەركراون دەگوازێتەوە بۆ ئەوانەی كە شەڕی ڤایرۆسەكە دەكەن". 

بەكارهێنانی ئەو پلازمایە، بەوتەی ترەمپ و ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكاش 35%ی رێژەی مردن كەمدەكاتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە، بەپێی ئامارەكان تاوەكو ئێستا لە ئەمەریكا پێنج ملیۆن و 872 هەزار و 138 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون، 180 هەزار و 563 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و سێ ملیۆن و 160 هەزار و 978 تووشبوو چاكبوونەتەوە. 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان