کوردستانی

دۆسیەی پێش 1988 سووتاون- شارەوانی هەڵەبجە سكاڵا تۆماردەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆسیەی پێش 1988 سووتاون- شارەوانی هەڵەبجە سكاڵا تۆماردەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئاشكرایدەكات، هەندێك دۆسیە و مامەڵەی هاوڵاتیان كە بۆ پێش ساڵی 1988 دەگەڕێتەوە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێندراون، دەشڵێت ئەمڕۆ لەوبارەیەوە سكاڵا تۆماردەكەن و زیانەكانیش دەخەمڵێنن.

كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانیی هەڵەبجە لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند" دوو شەو لەمەوبەر كاتژمێر 10 و نیوی شەو لەلایەن هەندێك لە خۆپیشاندەرانەوە كە هاتنە سەر شارەوانی، بەداخەوە بینای شارەوانی هەموو دەرگا و پەنجەرەی هەموو شكێندراوە و بەشی رووپێوكاران و بەشی هونەری و بەشی گەنجینەی  شارەوانی سووتاون، كە ئەو بەشە پێكهاتووە لەهەموو ئەو دۆسیانەی شارەوانی هەڵەبجە".

وتیشی "هەندێك دۆسیەی هاوڵاتیان كە دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە كیمیابارانی هەڵەبجە لە ساڵی 1988 سووتاون، دەتوانم بڵێم نزیكەی 3000 بۆ 5000 مامەڵە و دۆسیەی هاوڵاتیان سووتاون لەبەرئەوەی ئەو گەنجینەیە زۆر گەورە بوو، یەك دوو ساڵێكیشە توانیومانە هەندێك لە بەڵگەنامە و دۆسیەكان بكەینە سەر كۆمپیوتەر و هارد، بەڵام بەداخەوە ئەو حاڵەتە روویدا، ژمارەیەكی زۆر لە دۆسیەكان بەتەواوی فەوتاون، بەڵام ئەوانەشمان فڕێ نەداوە بۆ ئەوەی ئەگەر تەنها یەك ژمارەش بمێنێتەوە پێدەچێت سوودی لێ ببینین".

سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو "ئەو دۆسیانەشی دەگەڕێتەوە بۆ دوای ساڵی 1988 هەندێك مۆڵەتی بینا و دۆسیەی دیكەن كە بەداخەوە هەندێك لە هاوڵاتیان بەوشێوەیە سووتاندیان، ئێمە ئەمڕۆ سكاڵا تۆمار دەكەین و كامێراكانمان كۆكردووەتەوە و بە نووسراوی رەسمی سكاڵا تۆمار دەكەین لەسەر ئەو كەسانەی دۆسیەكانیان سووتاندووە، چونكە شارەوانی موڵكی هاووڵاتیان خۆیانە و خۆیان بەهۆی سووتانی ئەو دۆسیانەوە گیرۆدە دەبن، دەرگای شارەوانیش بۆ كاتێكی نادیار دادەخرێت تا كاتێكی نادیار، لیژنەی هونەریش زیانەكان دەخەمڵێنن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان