کوردستانی

حكومەتی هەرێم 48 ملیۆن دینار بۆ زبڵخانەیەك تەرخان دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 حكومەتی هەرێم 48 ملیۆن دینار بۆ زبڵخانەیەك تەرخان دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بۆ چارەسەركردنی كێشەی زبڵخانەی كانی قڕژاڵە لەپارێزگای هەولێر، پڕۆژەیەك بە بڕی 48 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت، بەوەش وەك لە راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر ئاماژەی پێدراوە، كێشەی ئاگركەوتنەوە لەسەر زبڵخانەكە نامێنێت.

پارێزگای هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كر "لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، پڕۆژەیەك بە بڕی 48 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت، كە مەترسی ئاگركەوتنەوە لەسەر زبڵخانەی كانی قڕژاڵە ناهێڵێت".

هەر لەراگەیەندراوەكەی پارێزگای هەولێردا هاتووە "تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو نۆ بیریان هەڵكەندووە تائێستا بەردەوامن لە هەڵكەندنی بیری دیكە".

پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو "پڕۆژەكە لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێرە و بە بڕی 48 ملیۆن دینارجێبەجێ دەكرێت، بۆ كەمكردنەوەی بۆن و مەترسییەكانی ئاگرنەكەوتنەوە و دەركردنی گازی قەتیس ماوە لە زبڵی داپۆشراو لە زبڵخانەی كانی قرژاڵە".

لە چەند ساڵی رابردوودا زۆر جار ئاگر لەو زبڵخانەیە كەوتووەتەوە، جگە لەوەش بۆنەكەی دانیشتووانی كانی قرژاڵەی بێزاركردووە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان