کوردستانی
په‌رله‌مانتارێك: پرۆژه یاسای چاكسازی چاره‌نووسی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی تێدانیه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت پرۆژه یاسای چاكسازی چاره‌نووسی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی تێدانیه، باس له‌وه‌ش ده‌كات پێویسته كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی له 500 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت.
كاوه عه‌بدولقادر جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند" ئه‌و ڕه‌شنووسه‌ی پرۆژه یاسای چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێم ناردوویه‌تی و له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌دایه ناتوانێت چاره‌نووسی پاشكه‌وتی موچه یه‌كلابكاته‌وه به‌ڵام ئه‌ركی په‌رله‌مانه ئه‌و پرسه له‌ناو پرۆژه یاساكه‌دا یه‌كلایی بكاته‌وه".
كاوه عه‌بدولقادر وتی" كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی پێویسته وه‌كو به‌غدا بێت كه له 500 هه‌زار دینار كه‌متر نیه له‌ناو پرۆژه یاساكه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی لاستیكی باس له كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی كراوه كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌رئه‌م چاكسازییه كرا‌و داهات زیاتر بوو دواتر ئه‌وله‌وییه‌ت بۆ ئه‌وه‌بێت ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی موچه‌كه‌یان كه‌مه زیاد بكرێت، ئه‌م خاڵه ده‌بێت به‌ڕوونی باس بكرێت و حكومه‌ت ناچاربكرێت به جێبه‌جێكردنی".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی" ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خانه‌نشینی پله باڵاكاندا نین، داواكارین پله باڵاكانیش وه‌كو هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكی تر پله به‌ڕێكاری یاسایی خۆیاندا بڕۆن دواتر خانه‌نشین بكرێن،پێشمان وایه ده‌بێت یه‌كه‌مجار چاكسازی له‌داهات بكرێت دواتر له‌خه‌رجی.