جیهانی

بكوژەكەی موسوڵمانان ئەمڕۆ بڕیاری كۆتایی لەسەر دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بكوژەكەی موسوڵمانان ئەمڕۆ بڕیاری كۆتایی لەسەر دەدرێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئەمڕۆ دووشەممە لە نیوزلەندا، دادگای ئەو وڵاتە بڕیاری كۆتایی لەسەر زیندانیكردنی برینتن هاریسن تارانت دەدات كە بەهاری ساڵی رابردوو هێرشی كردە سەر دوو مزگەوتی ئەو وڵاتە و 51 موسوڵمانی شەهیدكرد.

میدیاكانی نیوزلەندا بڵاویانكردەوە "دادگا ئەمڕۆ بڕیاری زیندانیكردنی تارانت دەدات كە گەورەترین تاوانی لە مێژووی نوێدا كردووە و 51 كەسی پێكەوە كوشتووە و هەوڵی كوشتنی 40 كەسی دیكەشی داوە". 

تارانت كەسێكی رەگەزپەرستە، رەتیكردەوە پارێزەری هەبێت و دەیەوێت خۆی لەكاتی حوكمدان قسە بكات، ترسی ئەوە هەیە هەوڵبدات ئەو شوێنە وەكو سەكۆیەك بۆ بانگەشەی رەگەزپەرستی و دژە موسڵمان و كۆچبەران بەكاربێنێت.

دوێنێش ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس بڵاویكردەوە، رەنگە تارانت ببێتە یەكەم كەس لە نیوزلەندا بە زیندانی هەتاهەتایی سزابدرێت، بێ بوونی هەلی ئازادكردنی مەرجدار، ئەوەش لەكاتێكدایە نیوزلەندا لەساڵی 1961 ەوە سزای لە سێدارەدانی هەڵگرتووە، زۆرترین سزاش لەو كاتەوە لەسەر تۆمەتبارێك درابێت 30 ساڵ زیندانی بووە.

برینتن تارانت، لە 15 ی سێی ساڵی 2019 ، هێرشیكردە سەر هەردوو مزگەوتی نوور و لینوود لە شاری (كرایست چێرس) لە نیوزلەندا و بەهۆیەوە 51 مسوڵمان شەهیدبوون، ساتی هێرشەكەشی لە لایڤێكی فەیسبووك دانا و سەدان كەس بینییان و كاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی بەدواداهات.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان