جیهانی
تەقینەوەیەك كارەبای تەواوی سوریا دەكوژێنێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە، كە هێڵی "غازی عەرەبی" لە دەوروبەری دیمەش دەتەقێتەوە، بەوهۆیەشەوە كارەبای سەرجەم سوریا كوژایەوە.
وەك لەگرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت، دوای تەقینەوەكە ژمارەیەكی زۆر لە تیمی ئاگركوژێنەوە و بەرگری شارستانی حكومەتی سوریا سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەن.
عەلی غانم، وەزیری نەوت و سەرچاوە كانزاییەكانی سوریا رایگەیاند "هێڵی غازی عەرەبی كە هێڵی كارەبای باشووری سوریا دابین دەكات بەهۆی كردەوەیەكی تیرۆریستییەوە تەقێندراوەتەوە".
وتیشی "دوای هەڵسەنگاندنی دۆخەكە گەیشتووینەتە ئەو ئەنجامەی تەقینەوەكەی هێڵی غازی عەرەبی لەنێوان هەردوو ناوچەی (عەدرا و زەمیر) بەهۆی هێرشێكی تیرۆریستییەوە بووە".
وەك ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا ئاماژەی پێكردووە، تیمەكانی بەرگری شارستانی و ئاگركوژێنەوە، توانیویانە كۆنترۆڵی ئاگرەكە بكەن.
لەلایەن خۆشیەوە، محەمەد زوهێر، وەزیری كارەبای سوریا رایگەیاندووە "توانیویانە دوای تەقینەوەكە چەند وێستگەیەكی كارەبا بخەنەوەكار و كارەبا بۆ چەند پارێزگایەك بگێڕنەوە".

https://www.youtube.com/watch?v=zTGv0yH_xmQ