ئابووری
عیراق بە ناچاری بڕی بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری نەوتی عیراق ئاشکرای دەکات وڵاتەکەی لە مانگی 8 و 9 دا بڕی 400 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر لەو پشکەی کە بۆ دیاریکراوە کەمدەکاتەوە،کۆی کەمکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن عیراقەوە بەرزدەبێتەوە بۆ 1 ملیۆن 250 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەبەوە دەکات "جگە لەو بڕە کە تائێستا کەمیان کردووەتەوە لەو دوو مانگەدا رۆژانە 400 هەزار بەرمیلی دیکەی نەوت لە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆیان کەمدەکەنەوە" و راشیگەیاندووە "ئەوەش لە پێناو جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئۆپێک پڵەسدا".
ئیحسان عەبدولجەبار باس لەوەش دەکات "لەگەڵ ئەو کەمکردنە نوێیانە، کۆی کەمکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن عیراقەوە بەرزدەبێتەوە بۆ 1 ملیۆن 250 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا".
عیراق لە مانگی 8 و 9 دا بڕی 400 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر لەو پشکەی کە بۆ دیاریکراوە کەمدەکاتەوە، بەپێی رێککەوتنەکەی ئۆپێک پلەس لە مانگی ئاب و سێپتێمبەری ئەمساڵ دەبێت رۆژانە 850 هەزار بەرمیل نەوت کەمبکاتەوە.
ک.ر