کوردستانی

پشدەر- بەهۆی كەوتنەخوارەوەی بەرد لە شاخێك كەسێك گیانیلەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پشدەر- بەهۆی كەوتنەخوارەوەی بەرد لە شاخێك كەسێك گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەهۆی كەوتنەخوارەوەی بەرد لەشاخێكی سنووری قەزای پشدەر، هاووڵاتییەك گیانیلەدەستدا، ئەوەش بە رووداوێكی دەگمەن دادەنرێت وپێشتر رووینەداوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند " بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردێك لە شاخ كەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە شوانێك، كە لەكاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەكەی بوو، گیانی لەدەست دا".

وتیشی " رووداوەكە كاتژمێر 05:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 24-08-2020 روویداوە، ، ئەوە رووداوێكی دەگمەنە و پێشتر هەرگیز رووداوی وەها لەم ناوچەیە رووینەداوە".

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستەڕوو "ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە هاووڵاتییەكی خەڵكی گوندی دەرووكۆترە لە سنووری شارۆچكەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر و تەمەنی 32 ساڵە". 

وەك شۆڕش ئیسماعیل دەڵێت "كەسوكارەكەی كە قسەیان بۆ پۆلیس كردووە، ووتوویانە ئەو كەسە بەمەبەستی كاری ئاژەڵداری چووەتە بناری قەندیل و لەكاتی گەڕانەوەی بەردێك بەربووەتەوە و بەر سەری كەوتووە و بەو هۆیەوەشەوە گیانی لەدەستداوە و تەرمەكەی رەوانەی نەخۆشخانەی قەڵادزێ كراوە".

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت "تەرمەكە رادەستی كەسوكاری كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستیپێكردووە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان