جیهانی
" روودانی شەڕێكی دیكە لە لیبیا لە ئانوساتدایە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەحمەد مسماری، وتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی ئەلعەرەبیە، بە ئاماژەدان بە جموجوڵی كەشتییە جەنگییەكانی توركیا لە كەناراوەكانی لیبیا، رایگەیاند "روودانی شەڕی سێرت لە ئانوساتدایە".
وتیشی " ئەم پێشنیارە بۆ ئاگربەست، لە پایتەختی وڵاتێكی دیكە نووسراوە و ئامانجی پڕوپاگەندە و موزایەدەی راگەیاندنی و بۆ بەلاڕێدابردنی رای گشتییە".
وتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا، ئەوەشی خستەڕوو "یەكێك دیكە لە ئامانجەكانی ئەو ئاگربەستە و بێچەك كردنی شاری سێرت، رادەستكردنییەتی بە توركیای داگیركەر، بەڵام سوپای نیشتمانی لیبیا بۆهەر ئەگەرێك لەئامادەباشی تەواودایە".
جێگای ئاماژەیە، فایز سەراج سەركردەی حكومەتی هاوپەیمانی لە تەرابلوس، دوێنێ ئاگربەستی سەرتاسەریی لە لیبیا راگەیاند، بەڵام ئەمڕۆ لەلایەن خەلیفە حەفتەر فەرماندەی گشتی سوپای نیشتمانی لیبیاوە رەتكرایەوە.