جیهانی

ئێران: چەكی ئەتۆمیی حەرامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران: چەكی ئەتۆمیی حەرامە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هەرگیز و هیچ كاتێك هەوڵی نەداوە ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمیی، ئەویش لەسەر بنەمای فەتوایەكی ئایینی لەلایەن عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"پێمان وایە چەكی ئەتۆمیی زیان بە وڵاتەكەمان دەگەیەنێت لەرووی بیروباوەڕی ئایینی و ستراتیژییەوە، بەپێی شەرعیش لەلایەن رابەری شۆڕشی ئیسلامییەوە حەرامە".

وەزیری دەرەوەی ئێران هەریەك لە ئیسرائیل و ئەمەریكاشی بەوە تۆمەتبار كرد كە ئاسایشی هەرێمی و جیهانی لەرێگەی چەكی ئەتۆمییەوە دەخەنە مەترسییەوە، ئەویش لەرێگەی دژایەتیكردنی كارەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمەوە.

زەریف ئەوەشی خستەڕوو "ئەمەریكا تەنها وڵاتە لە جیهان چەكی ئەتۆمی بەكارهێناوە، هەماهەنگی ئێرانیش لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەسەر بنەمای شەفافیەتە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان